بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن موحێبی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی تاران تایمز ئەگەری شەڕی نوێی دژی ئێرانی ڕەت نەکردەوە و وتی: “هەرچەندە نالۆژیکانەیە کە ئەمریکا شەڕێکی لەو شێوەیە دەستپێبکات، بەڵام هێشتا ئەم ئەگەرە هەیە؛ چونکە بە وتەی ئەو، ئیدارەی ترامپ پێویستی بە دەستکەوتێک هەیە پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول”.
موحێبی زیادی کرد: ئێران ئامادەیە بە هێزێکی زیاتر لە جاران وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی نوێ بداتەوە و دەرئەنجامەکانی کارێکی لەو شێوەیە بۆ ئەمریکا "بە ئازارتر" دەبێت.
وتەبێژی سپای پاسداران هەروەها ڕەخنەی لە ڕوماڵی میدیایی شەڕە دەرەکییەکانی ئەمریکا گرت و ڕایگەیاند کە بە بۆچوونی ئەو ڕای گشتی وڵاتەکە ئاگاداری واقیعی ئەم شەڕانە نییە و میدیای سەرەکی واقیعی ئەو شتانە دەشارێتەوە کە ناوی لێنا “دەستدرێژییە دڕندەکان”.
ناوبراو هەروەها لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی سەبارەت بە بوونی ناکۆکی و نەبوونی هاوکاری لە نێوان سەرکردەکانی ئێران بە "تەواو درۆ" زانی و وتی کە ئەم بانگەشانە بە ئامانجی پاساودانەوە بۆ شکستەکانی واشنتۆن لە شەڕەکەدا کراوە.
Your Comment